٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٥٨
ئایەتۆڵڵا ئیمامی کاشانی: مۆقاومە باشترین ڕیگای بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانە

خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمنان لە دژی ئێرانی ئیسلامی ، مۆقاومەی وەک باشترین ڕیگای بەرەنگاربوونەوەی مۆستەکبێران زانیوە.

(ABNA24.com) خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمنان لە دژی ئێرانی ئیسلامی ، مۆقاومەی وەک باشترین ڕیگای بەرەنگاربوونەوەی مۆستەکبێران زانیوە.

ئایەتۆڵڵا"موحەممەد ئیمامی کاشانی" لە خۆتبەکانی نویژی جۆمعەی ئەم حەوتەیەی تاران، بە باسکردنیی ئەمەی کە ئەمرۆ دوژمن بە ئاستێکی بەربڵاوترگیرو گرفتەکانی داسەپاندووە بە سەر ئێران دا گوتی: ئێران وەکوو چڵ ساڵی ڕابردوو ئەم قۆناخەیش بە سەرکەوتوویی ڕادەپەڕێنێت و دوژمنان دیسان ناکام دەمێننەوە.

ئایەتۆڵڵا ئیمامی کاشانی هەروەها بەڕێوە بردنی ڕێپێوانی ڕۆژی قۆدس لە ئێران و وڵاتانی دیکەی بە شکۆ وەسف کرد و لە هەموو ئازادیخوازانی جیهان کە لەم ڕێپێوانە دا بەشدارییان کردووە ، ڕیزی گرت.

 ڕێپێوانی رۆژی جیهانی قۆدس، رۆژی هەینی ٣١ـی مای ٢٠١٩ ڕێککەوتی ٢٥ـی مانگی پیرۆزی رەمەزانی ١٤٤٠ـی مانگی،هاوکات لەگەڵ فەلەستین و ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەڕێوە چوو.

دوایین هەینی مانگی پیرۆزئی ڕەمەزان لە سەر دەستپێشخەری ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کەبیری کۆماری  ئیسلامی ئێران  وەک رۆژی جیهانی قۆدس ناودێر کراوە تا موسولمانانی سەرانسەری جیهان، ڕق وبێزاری خۆیان لە حاند سیاستەکانی ڕەگەز پەرەستانەی ڕژیمی زایۆنی ڕابگەینن.






/129